لە کامپی پەنابەرانی ڕوستەم جودی (مەخمور)، ئێوارە خوانێک لەلایەن ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی مەخمورەوە ڕیکخرا.
هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی مەخمور ئێوارە خوان بۆدانیستووانی کامپەکە ڕیکدەخات، ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵێک، ئەنجومەنەکە ئێوارەخوانێکی ڕێکخست.
مەلا زەکی گاباری، لە ئێوارەخوانەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە پاداشتی ڕۆژوو کرد لەلای خوای گەورە وتیشی: کاتێک قەڵای ستەم گەورەبوو دەڕووخێت. خودا قەڵای دەوڵەتی تورک لەناو دەبات و یارمەتی گەلەکەمان و گەریلاکانمان دەدات بە ئیزنی خودا داگیرکەران لە کوردستان دەبەزێنین و ئازادیمان مسۆگەر دەکەین.
ها-غ