لەسنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ، مام و برازایەک دەبێتە شەڕە تەقەیان و باوکێک و کوڕەکەی بەسەختی بریندار دەبن و لەکاتی گەیاندنیان بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە لە ڕێگا گیان لەدەستدەدەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسنوری شارەدێی سەنگاوی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، پیاوێکی تەمەن ٦۰ ساڵ و مێردمنداڵێکی تەمەن ۱٦ ساڵان کوژران و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەشارۆچکەی چەمچەماڵ، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ڕووداوەکە لەگوندی تیلەکۆ بووە لەسنوری شارەدێی سەنگاو، کوریک تەقەی لەمام و ئامۆزاکەی خۆی کردووە و بەسەختی برینداری کردوون و دواتر گیانیان لەدەستداوە و بکوژەکە بۆ جێگایەکی نادیار هەڵهاتووە.
سەرچاوەکە، وتیشی: هۆکاری شەڕەکە بەهۆی کێشەی زەوی وزار بووە و هێزە ئەمنیەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.
ها-ع