بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن ڕایگەیاند، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە خنکاوی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تا ئێستا نازاندرێت ڕووداوەکە چۆن ڕوویداوە.
رائید کاروان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن راگەیاند “شەوی رابردوو کاتژمێر ٩:٣٠، ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی دڵتەزێن، کە حاڵەتێکی خنکان بوو، دوای گەیشتنمان بە شوێنی مەبەست دەرکەوت کچێک بەناوی (هەستیا فاروق) گیانی لەدەستداوە”.
ئەوەسی ڕاگەیاندووە، ئەو کچە لەدایکبووی ٢٠٠٨ و پیشەی خوێندکارە دانیشتووی سەیدسادقە، بە مەبەستی کارکردن رووی لە پێنجوێن کردبوو، تائێستا نازانرێت خنکێنراوە یاخود خۆی خنکاندووە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامه.
ها-غ