به‌رگری شارستانیی سۆران ڕایگه‌یاندووە، ژنێک لە ڕووباری چۆمان لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکەی خنکاوە و له‌لایه‌ن هاوڵاتییانی نزیک ڕووبارهكهشهوه ته‌رمه‌كه‌ی دهرهێندراوە، توانراوە منداڵه‌كه‌شی ڕزگاربكرێت.
بەڕێوبەرایەتیی به‌رگری شارستانیی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاگاداركراینه‌وه به بوونی ڕووداوێكی خنكان له ڕووباری چۆمان نزیك پردی حافیز، ده‌ستبه‌جێ تیمی ئاماده‌باشیی بنكه‌ی به‌رگریی شارستانیی خانه‌قا ده‌رچوون بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌پێی ڕاپۆرتی تیمه‌كه‌ش به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی ڕووداوەکە، ته‌رمی قوربانییه‌كه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه كه ئاماده‌ییان هه‌بووه له‌و شوێنه ده‌رهێندرابوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، خنكاوه‌كه ژنێکی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و ناوی فزا عه‌لی ناسره و له دایكبووی ساڵی ١٩٧٩ بووە و دانیشتووی شارۆچکەی ڕانیه‌یه، به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران ڕوویان لەو ناوچه‌یه كردووە له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هۆکاری ڕووداوەکە ئەوەبوو، کە منداڵی ئەو ژنە كه‌وتووەته ناو ڕووباری چۆمانەوە و ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی به‌دوایدا خۆی فڕێداوهتە ئاوەکەوە، بەڵام خنكاوه و منداڵه‌كه‌شی ڕزگاركراوه.
به‌رگری شارستانیی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە له‌سه‌ره‌تای ئەمساڵه‌وه تاكو ئێستا حه‌وت هاوڵاتی له ڕووباره‌كانی سنووری ئیدارەی سۆران خنکاون.
ب.ل