هاوڵاتیەک دوای شەش ڕۆژ لە ونبوونی، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەنێو زێی گەورە دۆزرایەوە.
شەمسەدین عەبدوڵا کە پیشەی مامۆستایە لە خوێندنگایەکی شارۆچکەی خەبات، لە شەوی هەینی کاتێک لە ماڵ دەرچووە وتویەتی دەچم بۆ سەردانی دایکم، بەڵام کاتژمێر ١٠ شەوی هەینی لەنزیک زێی گەورە ئۆتۆمبێل و مۆبایلەکەی جێ هێشتووە و ون بووە.
کەیوان کەسوکاری ئەو مامۆستایە بە ڕۆژنیوز-ی ڕاگەیاند: مامۆستا شەمسەدین شەوی هەینی کاتێ لە ماڵ دەرچووە، وتویەتی دەچم بۆسەردانی دایکم، دواترنەگەڕاوەتە ماڵ، دواتر ئاگادار کراینەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک زێی گەورە جێهێشتووە.
ئەمرۆ تیمی غەواسی خەبات بە ئاژانسی ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاند: دوای شەش رۆژ لە ونبوونی هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٣ ساڵان لە شارۆچکەی خەبات بە ناوی شەمسەدین عەبدوڵا کە پیشەی مامۆستایە و خێزاندارە و باوکی سێ کوڕ و سێ کچە، کاتژمێر ٤:٣٠ ئيوارە تەرمەکەی لە گوندی زەنگل لە سنووری شارۆ خەبات لە زێی گەوردەدا دۆزرایەوە.
ها-غ