پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، دوو منداڵ کە برای یەک بوون لە بیرێکی ئاودا لە دهۆک خنکاون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی دهۆک، کەمێک پێش ئێستا دوو منداڵی تەمەن ١٠ ساڵان و ١١ ساڵان کە برای یەک بوون، لە بیرێکی ئاودا لە گەڕەکی ماسیکێ-ی دهۆک خنکاون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەردوو خنکاوەکە برای یەک بوون بەناوەکانی (وسام بەشار سامی و حوسام بەشار سامی)، دوای دەرهێنانی تەرمەکانیان، ڕەوانەی پزیشکی دادیی دهۆک کراون.
ب.ل