لە ساڵی ڕابردوودا لە سەرجەم دادگاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ٧٩٦ حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە و ژمارەی تۆمارکردنی هاوسەرگیریش زیاتر بووە.
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی گەرکوک/ گەرمیان، ئاماری سەرجەم دادگاکانی سنوری گەرمیانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵآو کردەوە و بەگویرەی ئامرەکانیش ٢٩٪ی حاڵەتەکانی تۆمارکردنی هاوسەرگیری جیابونەوە تۆمار کراوە.
بەگوێرەی ئامارەکان لەسەرجەم دادگاکانی باری کەسیتی دوو هەزار و ٧٤٦ گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمار کراوە و و ٧٩٦ حاڵەتی جیابونەوەش تۆمار کراوە.
هاوکات دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک/ گەرمیان ئاماری سەرجەم داوا یاساییەکانی دیکەشی لە دادگاکانی سنورەکەیدا بڵاو کردووەتەوە.
ها-ع