سلێمان هەڵشۆیی بە کەفالەتی ١٥٥ ملیۆن دینار ئازادکراوە و شيس کە بوونەتە کەفیلی و بەڵام تا ئێستا شووینی نیشتەجیبوونی دیار نییە.
سەرچاوەیەک لە نزیکی سڵێمان هەڵشۆیی بە ڕۆژ نیوزی ڕاگەیاند، سلێمان هەڵشۆیی بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزدانی عێراقی بە كەفالەتی ١٥٥ ملیۆن دینار ئازادکرا و شەش كەس بوونەتە کەفیلی.
بە گویرەی زانیاریەکان سڵێمان هەڵشۆیی لە دوێنێوە بە کەفالەت ئازادکراوە و گەڕاوەتەوە ناو خێزانەکەی بەڵام لە ئێستا نازاندرێت کە کوی دەمێنێتەوە.
سڵێمان هەڵشۆیی کەسێکی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بوو دوای ئەوە بازرگانیەکی تایبەت بە خۆی لە ناوچەکە هەبوو مایەپوچبوو بۆ هۆیەوە لەلایەن پۆلیسەوە لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠وە دەستگیرکرابوو، زیاتر لە هەزار کەس سکاڵایان لەسەر تۆمار کرد.
ها-غ