لە گوندێکی سنووری شاری کەرکوک سێ کەس بەچەقۆ کوژران و پۆلیسیش شارەکەش هۆکارەکە دەگێڕێتەوە بۆ هەبوونی کێشەی کۆمەڵایەتیی.
ڕائید عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی پازێزگای کەرکوک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دەرەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە گوندی چیمەنی شەهیدانی سەر بە کەرکوک، سێ کەس کە کەسوکاری یەک بوون بە چەقۆ کوژراون.
ڕوونیشیکردەوە، “کوژراوەکان لەنێو باخەکەی خۆیاندا بوون و بکوژەکان چوونەتە سەریان و بەچەقۆ لێیانیان داون و هەرسێکیانیان کوشتووە و دواتر هەڵهاتوون”.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕووداوەکە پەیوەندیی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەبووە و وتی: ماوەیەک پێش ئێستا ئەوانەی کوژراون هەڕەشەیان لێکراوە لەلایەن چەند کەسێکەوە، ئێستا شوێنی بکوژەکانمان دۆزیوەتەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادوەر دەکەین بۆ دەستگیرکردنیان.
بەوتەی ڕائید عامر شوانی، ئەو سێ کەسەی کوژران دوانیان هاوسەری یەک بوون و کەسی سێیەمیش برای ژنەکە بووە، ناسنامەکانیشیان بەمشێوەیەیە؛ ئەحمەد حسێن محەمەد، تەمەن ٧٢ ساڵ، بەیدا عەلی حسێن، تەمەن ٤٠ ساڵ، قەیس عەلی حسێن، تەمەن ٣٠ ساڵ.
ب.ل