دکتۆر دیلان عارف دەڵێت، سەرئێشە باوترین جۆری ئازارە، کە زۆرترین کەس دووچاری دەبنەوە، کە هەست بە ئازار دەکەن لە ناوچەی سەر و دەمووچاودا، دەشڵێت، زۆرینەى جار سەرئێشە مەترسیدار نیە، بەڵام هەندێک جار ئەکرێت نیشانەبێت بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار.
دکتۆر دیلان عارف عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و گوێ و لووت، لە نوسێنێکدا لەبارەى دروستبوونى سەرئێشە و جۆرەکانى و هۆکارەکانى لە نوسینێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو، کە ئەمە دەقەکەیەتى:-
سەرئێشە باوترین جۆری ئازارە، کە زۆرترین کەس دووچاری دەبنەوە، کە هەست بە ئازار دەکەن لە ناوچەی سەر و دەمووچاودا و سەرئێشە ئەکرێ جیاوازبێت لە ڕووی جۆر و کەم و زۆری و شوێن و بەردەوامی ئازارەکە.
زۆربەی جار سەرئێشە مەترسیدار نیە، بەڵام هەندێک جار ئەکرێت نیشانەبێت بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار.
بە گشتی سەرئێشە ئەکرێت بە دوو جۆرەوە، کە بریتین لە سەرئێشەی سەرەتایی و سەرئێشەی دووەمی .
سەرئێشەی سەرەتایی بەهۆی زیاد چالاکی یان کێشەیەک لە پێکهاتەی هەستیاری ئازار لە مێشکتدا دروست دەبێت و لەهەندێک کەسیشدا هۆکارەکەی بۆماوەییە.
سەرئێشەی سەرەتایی نیشانەی نەخۆشییەکی ترسناک نیە، بەڵام ئازار بەخشە و ئەکرێت کاربکاتە سەر کاروبار و ژیانی ئاسایی کەسەکە .
سەرئێشەی سەرەتایی چوار جۆری هەیە:-
سەرئێشەی گرژبوون
سەرئێشەی شەقیقە
سەرئێشەی هێشوویی
سەرئێشەی بەردەوامی ڕۆژانە ( NDPH)
سەرئێشەیی سەرەتایی ئەکرێت بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دروست بێت، کە پەیوەندی بە ژیانی ڕۆژانەوە هەیە لەوانەش:-
جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولییەکان
نەخواردنی ژەمە سەرەکییەکان
دەنگە دەنگ و ژاوە ژاو
کەم خەوی
کار یاخود وەرزشی قورس
کۆکە یاخود پژمین بە زەخت .
ئەم بابەتە درێژەى هەیە….
ئ.م