بۆ‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌به‌كارهێنان و كاریگه‌ری و مه‌ترسی مادده‌ی هۆشبه‌ر و نیشانه و مه‌ترسیه‌كانی بۆ گه‌نجان لە سیمینارێکدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری ئاران له‌شارده‌ێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی حزبی شیوعی، سیمنارێكیان بۆ هیوا محه‌مه‌د، ڕاهێنه‌ر له بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سازكرد و تیایدا گفتوگۆ لە بارەی مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر کرد.
هیوا محه‌مه‌د، باسی لە پێکهاتەکانی مادده‌ی هۆشبه‌ر کرد و ڕایگەیاند: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی زیادبوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئاسانی ده‌ستكه‌وتنه، به‌هۆی نزیكی وڵاتانی بەرهەمهێنەری ئەو ماددانە به شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌گه‌یەندرێتە ئه‌و كه‌سانه‌ی بەکارهێنەری ئەو ماددانەن.
ئەو ڕەخنەی لە میدیا گرت بەوەی کە وەک پێویست نەیتوانیوە هۆشیاری بدات لە بارەی ئەو ماددەیەوە وتیشی: ده‌رمانی ئارام به‌خش و فیلم و لاساییكردنه‌وه، گرفته ده‌روونی و خێزانیه‌كان و هاوڕێی ئاڵوده‌بوو، گه‌لێك هۆكاری دیکەن بۆ زیادبوونی ئاڵوودەبوان.
ئسامەژەی بە نیشانە و کاریگەریە خراپەکانی لەسەر جەستە کرد وتیشی: پێویسته ڕێنمایی بكرێن، چاودێری دۆخی ده‌رونیان بكرێت، په‌یوه‌ست بكرێ به خواردنی چاره‌سه‌ر،دووربخرێته‌وه له‌هاوڕێ ئاڵۆده بوو،كاری بۆ بدۆزرێته‌وه .
ها-غ