لە گەڕەکی بان میلی شارۆچکەی خانەقین باوکێک کچەکەی خۆی دەکوژێت و سەرچاوەیەکیش دەڵێت:”بە هەڵە کوشتوویەتی”.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی خانەقین كچە تەمەن ١٧ ساڵانەكەی كوشت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە باس لەوە دەکرێت باوکەکە لەکاتی پاککردنەوەی چەکدا “بەهەڵە فیشەک لەدەستی دەردەچێت و بەر کچەکەی دەکەوێت و دەیکوژێت”.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، کە تەرمی کچەکە بۆ توێکاریی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی باقوبە و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
ب.ل