بەهۆی کەوتەوەی ئاگرەوە لە ماڵێکدا لە شاری سلێمانی، دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە، کە هاوسەری یەکتر بوون، هەروەها کەسێکی دیکەش برینداربووە.
ڕوونیشیکردەوە، پیاوەکە ناوی موحسین ئەحمەد-ە و تەمەنی ٣٩ ساڵە و ژنەکەش ناوی سیڤان حسێنە و تەمەنی ٣٨ ساڵە، لەئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادوەریی سلێمانییە و بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ڕادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە.
لەبارەی هۆکاری کەوتەنەوەی ئاگرکەشەوە، سامان نادر ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان نازانن هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بووە، هاوکات ڕەتیشیکردەوە کە زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکە هەبێت.
ب.ل