لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر، کەسێک بە چەکەوە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی خەزورانی و هاوسەرەکەی و برای هاوسەرەکەی بریندار دەکات.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەكی خێزانییەوە، لە گەڕەکی شۆڕش لە شاری هەولێر، کەسێک بە چەکەوە هەڵی کوتایە سەر ماڵەخەزورانی، لە ئاکامدا هاوسەرەکەی خۆی و برای هاوسەرەکەی بریندارکردووە.
وتیشی: بەپێی مادەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەكەرەكە دەرچووە.
هەروەها، شەوی ڕابردوو، لە چەمچەماڵ كەسێك بە چەكەوە هێرشی كردە سەر ماڵی خەزوری و بەو هۆیەوە دراوسێیەكی ماڵی خەزوری فیشەكی بەكەوت و گیانی لەدەستدا.
س.س