لە سنووری شارۆچکەی خانەقین منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان دەکەوێتە ئاوی باڵەجۆوە و دەخنکێنێت و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادی شارۆچکەی کەلار دەکرێت.
عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێک لە گوندی ساڵەح ئاغای سەر بە شارەدێی قۆرەتوو لە شارۆچکەی خانەقین کەوتووەتە ئاوی چەمی باڵەجۆوە و خنکاوە”.
وتیشی:”بە پێی وتەی کەسوکاری منداڵەکە، پێیان نەزانیوە منداڵەکەیان لە ماڵ دەرچووە و چووەتە سەر ئاوەکە، دواتر کەوتووەتە نێو ئاوەکە و خنکاوە”.
بەوتەی عەلی قەدوری، منداڵەکە دانیشتووی گوندی ساڵەح ئاغایە و ناوی ئەسیل ئەحمەد هادییە و تەمەنی پێنج ساڵە.
ب.ل