لە کەمپی بەنابەرانی مەخموور ناسراو بە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی، سەرەڕای گەمارۆکانی سەر کەمپەکە کە بۆ ماوە سێ ساڵە لە سەریان بەردەوامە، منداڵانی کەمپی مەخمور بە دڵپاکی خۆیانەوە، خاوەنی خەیاڵی دەوڵەمەندن، لە کۆڵانەکانی کەمپەکەیان بە شێوازی جیاواز جیاواز، یاری دەکەن و خۆیان فێری وێنەکێشان و ژەنینی گیتار و ئامێری ساز دەکەن.
پەنابەرانی کەمپی مەخمور ماوەی ٢٣ ساڵە لە ناو ئاوارەییدا، لە بەرامبەر هەموو هێرشێکدا لە سەر ئیرادەی خۆیان و وەستاون بەردەوامن لە ژیانکردن، لە ناو خەڵکی کەمپەکەدا، ئەوەی زۆر کاریگەری لە سەرە چینی منداڵانن، منداڵانی ناو کەمپەکە لە ژێر بۆردومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گەمارۆی پەدەکە لە سەریان، بەردەوامن لە سەر خەیاڵە فراوانەکانی خۆیان، بە دڵی پاك و ڕووی خۆشەوە لە کۆڵانەکانی کەمپەکەدا، دژی نا دادی بەردەوامن لە ژیانکردن.
کەمپی پەنابەرانی مەخمور، وارگەیەکی سیاسی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەمانکات لە ژێر بەرپرسیارێتی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە، هەتا ئێستا چەندین جار لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکەوە هێرش کراوەتە سەر کەمپەکە، بەڵام نە نەتەوەیەکگرتووکان و نە هەرێمی کوردستان و نە دەوڵەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکیان نیشان نەداوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە.
هەواری بەرخۆدان
کەمپی پەنابەرانی مەخمور، لەگەڵ کەمپەکانی دیکەی پەنابەران جیاوزی خۆی هەیە، چونکە شوێنی بەرخۆدان و تێکۆشانە، لە ڕووی پەروەردە و تەندروستی و پاراستنەوە خۆیان ڕێکخستووە، منداڵانی کەمپەکە بە گوێرەی شەرت و مەرجەکان پەروەردە دەکرێن، هەتا قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی دەتوانن لە ناو کەمپەکدا بخوێنن، کە پشوەکانی هاوین دەستپێ دەکات منداڵان لە وەرزش و موزیک و هونەر خۆیان پێش دەخەن، وەکوو خوێندنی کۆرسەکانی زمان و وێنەکێشان و ئامێرەکانی موزیک، پێکەنین و دڵخۆشیەکانیان، کۆڵانەکانی کەمپەکە پڕ دەکەن.
منداڵان پڕن لە ڕەنگەکان
منداڵانی کەمپی مەخمور بە یاری و پەروەردەی جیاواز، ژیانیان بە پەروەردە و ڕەنگەکانی سەوز و سوور و زەرد دەڕازێننەوە، هەروەها لە کۆڵانەکدا چەندین یاری جیاواز جیاوز ئەنجام دەدەن.
زۆر حەز لە وێنەکێشان دەکەن
گوڵچینی بچوک، یەکێکە لەو منداڵانەی کەمپەکە حەزێکی زۆری بۆ وێنەکێشان هەیە ص بۆ رۆژنیوز وتی: لە تەمەنی زۆر بچوکیەوە حەزم بۆ وێنەکێشان هەیە، ئەم هاوینەم بە هەل زانی حەزەکەمی تیا بە دی بهێنم، هاتم و کۆرسی فێربونی وێنەکێشانم وەرگرت، ئەو وانانەی لێرە پێمان دەڵینەوە بۆ وێنەکێشان لە ماڵەوە دوبارەی دەکەمەوە، هەمان کات هەوڵ دەدەم وێنەی چۆلەکە و مرۆڤ بکێشم.
هەروەها، منداڵانی دیکەی کەمپەکە وەک محەمەد دەرچووە لە پێنجی سەرەتایی، زۆر حەز لە وێنەکێشانی سروشت دەکات، هەمان کات لە پشویی هاویندا هاوکاری باوکی دەکات لە کارەکانیدا، هەمانکات هەزێکی زۆری بۆ بەخێوکردنی پەلەوەر هەیە و دەڵیت: پێمخۆشە بەخێویان بکەم، ئەگەریش نەخۆش بکەون خۆم چارەسەریان دەکەم.