نەخۆشخانەى دایک بڵاویکردەوە، پووك شانه‌یه‌كی لینجه‌په‌رده‌یه له‌ناو ده‌م، كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌ویلگه‌ی خواروو و خوار شه‌ویلگه‌ی سه‌روو و ته‌ندروستیی پووك و نه‌خۆشیی پووك، ده‌توانێت كاریگه‌ری بخاته سه‌ر ته‌ندروستیی گشتیی مرۆڤ، دەشڵێن، لە نیشانەکانى نەخۆشى پووک ئەوەیە، لەکاتى شتنى ددانەکان خوێن لە پوک دێت.
نەخۆشخانەى دایک، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەى توشببونى هاوڵاتیان نەخۆشى پوک و نیشانەکانى نەخۆشیەکانى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو، کە ئەمە دەقەکەیەتى:-
پووك شانه‌یه‌كی لینجه‌په‌رده‌یه له‌ناو ده‌م، كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌ویلگه‌ی خواروو و خوار شه‌ویلگه‌ی سه‌روو و ته‌ندروستیی پووك و نه‌خۆشیی پووك، ده‌توانێت كاریگه‌ری بخاته سه‌ر ته‌ندروستیی گشتیی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها ددانه‌كان بریتین له‌و پێكھاته ڕه‌قه سپییانه‌ی، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌ویلگه‌كان له ناو ده‌مدا و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ددانه‌كان جوین و ھاڕینی خۆراكه پێش قووتدانی، كه به پووكه‌وه داپۆشراون، زۆرجار به‌هۆی هه‌وكردنی پووك یان نه‌خۆشیی پووكه‌وه، ئازار له ددانه‌كان دروست ده‌بێت و پووكیش هه‌ڵده‌ئاوسێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی پووك پێوه‌ندی به چه‌ندان كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه له به‌شه‌كانی تری له‌ش.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی پووك چین؟
له كاتی شووشتنی ددان به فڵچه خوێنی لێ دێت.
بوونی خوێن له لیكدا .
ئاوسانی پووك و سووربوونه‌وه‌ی .
بۆنی هه‌ناسه ناخۆش ده‌كات
له‌قینی ددانه‌كان یان كه‌وتنیان
هه‌وكردنی پدوو و ده‌رچوونی هه‌وكردنه‌كه
كه‌وتنی ددان
مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشیی پووك چین؟
نه‌خۆشیی پووك هه‌وكردنی ئه‌و شانانه‌یه، كه پاڵپشتی ددانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌هۆی ئه‌و میكرۆبانه‌وه دروست ده‌بێت، كه له‌ناو چوارچێوه‌ی لێواری ددانه‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه و جه‌سته‌ی هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی، كه تووشی نه‌خۆشیی پووك ده‌بن، له ڕاده‌به‌ده‌ر وه‌ڵامی به‌كتریاكانی ده‌وروبه‌ری پووك ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هه‌وكردنێكی به‌هێز.
له هه‌ندێكی تووشبووی تردا هه‌وكردنه‌كه به‌و شێوه به‌هێزه زۆر درێژه ناكێشێت و نامێنێت، ڕه‌نگه هه‌وكردنی توندی پووك بگوازرێته‌وه بۆ خوێن، دواتر ببێته هۆكاری تێكچوونی هێواشی گواستنه‌وه‌ی خوێن بۆ خوێنبه‌ره‌كانی دڵ و مێشك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشیی پووك چین له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته؟
نه‌خۆشیی پووك هۆكارێكه بۆ دروستبوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی، له‌وانه:
نه‌خۆشیی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ
نه‌خۆشیی شه‌كره و كۆنترۆڵكردنی
جه‌ڵته‌ی مێشك
ڕۆماتیزم.
ئ.م