نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، با جیهان ئاماده‌بێت بۆ زیادبوونى ژماره‌ى به‌ساڵاچوان بەجۆرێک پێده‌چێت تا ساڵى ٢٠٥٠ ژماره‌یان بگاته یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس، دەشڵێن، هه‌ر یه‌كه له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا وئه‌مریكاى باشور، زۆرترین رێژه‌ى به‌ساڵاچوانیان هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئابورى و كومه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌راپۆرتێكیدا بڵاویکردەوە، له‌گه‌ڵ زیادبوونى قه‌یرانه‌كان له‌جیهاندا پێویسته مافه‌كانى به‌ساڵاچوانیش پارێزراو بن و له‌ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ى داهاتوودا ژماره‌یان زیاتریش ده‌بێت به‌تایبه‌ت له ئه‌فریقیا و رۆژئاواى ئاسیا.
لە بەشێکى دیکەى ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێده‌چێت تا ساڵى ٢٠٥٠ ژماره‌ى کەسانى بەساڵاچوو لە جیهاندا بگاته یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس.
به‌پێى راپۆرته‌كه، هه‌ر یه‌كه له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپا و ئه‌مریكاى باشور، زۆرترین رێژه‌ى به‌ساڵاچوانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى و بوونى چه‌ند رێكارێك بۆ نه‌هێشتنى دوو گیانى ژنان.
ئ.م