وەزارەتی کاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ١٤ هەزار کەم ئەندام ناویان تۆمار کراوە و دوو قۆناغیان ماوە بۆ ئەوەی رێکارەکانیان تەواو بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “١٤ هەزار ناوی خاوەن پێداویستی تایبەت کە وەک لیستێکی نوێ تۆمارمان کردون بەدوو قۆناغی گرنگدا ماوە تێپەڕببن”.
لە بارەی قۆناغەکانەوە باسی لەوەکرد: پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدەین بۆئەوەی ڕێژەی کەمئەندامیەکەیان دیاری بکرێت و دواتریش دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی بخرێنە جێگای ئەوانەی لە پرۆسەی چاکسازیدا ناویان لە لیستی کەمئەندامان نەماوە.
ماوەی ڕابردوو وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ١٤ هەزار ناوی خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمار کرداوە بۆ ئەوەی مانگانە هاوکاریان پێبدرێت.