پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، تەرمێکیان “بەسووتاویی لەژێر گڵدا لە نزیک بەنداوی دوکان دۆزیوەتەوە، کە پێدەچێت ژن بێت”.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:”ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی پۆلیس لە ڕانیە نزیک بەنداوی دوکان، تەرمێک بە سووتاوی، دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ، دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەریی ڕانیە”.
ڕوونیشیکردووەتەوە، کە “بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە ڕەگەزی مێ بێت، بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و وە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی، تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی”.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تەرمە بەردەوامە، بەڵام باسی لە دەستگیرکردنی هیچ تۆمەتبارێک نەکردووە.
ب.ل