دانیشتوانی كهمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموور، وێڕای ئاستەنگ و فشارەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک، لەگەڵ سروشتی سەخت و وشكی ناوچهكه، بە توانا و هێزی بازووی خۆیان ڕەنگ و دیمەنێکی جیاوازیان بە ژیانی نێو کامپەکە و ناوچەکە بەخشیووە.
“لە کامپەکەدا ژیانێکی نوێمان دروستکرد”
سادیق تونچ، دانیشتووی کەمپی ئاوارەکانی مەخمور ڕوونیکردەوە، وەک پەنابەر ڕوویان لە هەر شوێنێک کردبێت ژیانێکی نوێیان دروست کردووە دهشڵیت: کەسێک خاوەنی بیروباوەڕێکی دامەزراو و بەهێز بێت، سەرباری هەموو کێشە و ناخۆشییەکان دەتوانێت لە هیچەوە، شتێک دروست بکات.
سادیق تونچ یەکێکە لە دانیشتوانی کامپەکە، کە لە ئێستادا سەرقاڵی کشتوکاڵ و دابینکردنی بژێوی ژیانیهتی، سادق هەرچەندە کەمئەندامە، بەڵام به باخ و باخدارییهوه سهرقاڵه، ناوبراو لەبارەی کارەکانی بەم شێوەیە بۆ ڕۆژنیوز دوا.
“هەموویان بەم دەستە پەککەوتەیە دروستكراون”
سادیق تونچ ئاماژه بهوهدهكات، لەسەرەتای کامپی ئاوارەکانی مەخمور خۆیان باوەڕیان بەوە نەبووە بتوانن ژیانێکی ئاوا ڕەنگاوڕەنگی تێیدا دروست بکەن و وتی: “کاتێک هاتین بۆ ئێرە ئەم شوێنە بیابانێکی وشک بوو و باوەڕمان نهدهكرت خەڵک بتوانێت لێرەدا ژیان بکات”.
ئهو پهنابهرهی مهخمور له درێژهی وتهكانی دهڵێت: بە تەنها یەک دەست ئەم خانوو و باخهم دروست کردووە، کاتێک مرۆڤ باوهڕی بەهێز بێت، دەتوانێت هەموو شتێک بکات.
“باوەڕ هەموو شتێکە”
تونچ لە درێژەی قسەکانیدا باسی ئهو کێشە و دژواریانهی كرد، كه لە کاتی دروستکردنی باخەکاندا ڕووبهڕوویان بووەتەوە و وتی: “مەخمور بیابانێکی وشک و بەبێ ئاو بوو”، ئێمە بە بیروباوهڕمان ژیانمان بەم بیابانە بەخشی، لەهەر کامپێکدا بووبێتم، ژیانێکی نوێم تێدا دروستکردووە، مرۆڤ دهبێت باوهڕی بههێزی ههبێت بۆ ئەوەی بتوانێت ژیان بکات.
باسی لەوەشکرد کە لەو سروشتە سەختەی مەخمووردا، ترێ و هەنجیر و هەنار زۆر باش گەشە دەکەن و بەرهەمی بەپیتیان دەبێت، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، کە زۆربەی خێزانەکانی ناو کامپەکەمان بژێوی ژیانیان لە باخەکانیانەوە دەستدەکەوێت، مێوژ، دۆشاوی ترێ، مرەبای هەنجیر و هەنجیری وشک بەرهەمدەهێنن و لەبازاری شارۆچکەی مەخموور یاخود ناو کامپەکەدا دەیفرۆشنەوە.
له كۆتای لێدوانهكهی سادیق تونچ وتی: دانیشتوانی ناوچهی مەخموور خەڵکی ڕەسەنی ئەم ناوچەیەن، بەڵام وەک ئێمە خۆیان لەگەڵ خاکی ناوچەکەدا تێکەڵ نەکردووە و سوودیان لێورنگرتووه، چونکە ئێمە مرۆڤی شاخین و بەبێ کشتوکاڵ ناتوانین بژین، ئێستا لە زۆر ڕووەوە کاریگەری ئەرێنیمان لەسهر ناوچەی مەخموور دروستکردووە، ئەوەش بەهۆی ئهو بیروباوهڕهیه، كه ئێمه به ژیان ههمانه”.
ڕ، ڕ