به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه پیاوێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خه‌زوری له بانی مه‌قانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان لێده‌كات، بەهۆیەوە دراوسێیه‌كی ماڵی خه‌زوری ده‌كوژێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ژن و پیاوێكه‌وه به‌ناوه‌كانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ی ، م ) كه هاوسه‌ری یه‌كترن و دانیشتوی شاری سلێمانین، ژنه‌كه ده‌چێته‌وه ماڵی باوكی لەشارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ له‌بانی مه‌قان نیشته‌جێده‌بێت.
ئاسایش ڕاشیگەیاندووە: شه‌وی ١٢ی ئه‌م مانگه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (د ، ٳ ، م) ده‌چێته سه‌ر ماڵ خه‌زوری و ته‌قه‌یان لێده‌كات، له‌ئه‌نجامیشدا هاوڵاتییه‌كی دراوسێیان به‌ناوی (جومعه عه‌لی عومه‌ر ) گوللـه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و دواتر كۆتایی به‌ژیانی دێت.
وتوشیەتی: سەرەنجام تەقەکەرەکە (د ، إ ، م ) و کەسێکی دیکە بەناوی ( ب ، م ، ٲ ) لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەدا گیرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کران، لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەماددەی (٤٠٦ ) بەفەرمانی دادوەر لەبەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە
ها-غ