پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو لە گەڕەکی کەمئەندامان لە شارەدیی کەسنەزان کەسێک لەسەر “پارە و قەرز” براکەی خۆی کوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە شارەدیی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕووی داوە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیس ئاماژەی بەوەسکردووە: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن (٢٧ ساڵ) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشنکۆف) تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
ئاشکرای کردووە بکوژەکە دەستگیرنەکراوە و هێزەکانیان لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی کە ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکە بگیرێتەبەر.

ها-ع