دوو گەنج لە دەربەندی رانیە و ڕووباری سیروان لە کاتی مەلەکردندا خنکان یەکیان دانیشتوی هەندیکی گەرمیانە و و ئەوەی دیکەشیان دانیشوتی گوندیکی ڕاپەڕینە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسنوری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێک بەناوی عەبدول جەلیل محەمەد، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤ دانیشووی گوندی ساڵەح ئاغا خنکا.
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کەلار بە ڕۆژنیوز-ی ڕاگەیاند: گەنجێک بەمەبەستی ڕاوە ماسی و مەلەکردن چووەتە سەر ڕووباری سیروان لە دێی بان زەمین.
وتیشی: ئەو گەنجە لەکاتی مەلەکردندا لەناو ڕووباری سیروان خنکاوە و دواتر تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار دەرهێنراوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
هەر ئەمڕۆ لە دەربەندى رانیە، گەنجێکى تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی ڕێبوار ئیبراهیم کە دانیشتوى شارەدێى بۆسکێنە، لە کاتى مەلەکردندا خنکاوە.
ها-غ