پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە سنووری هەڵەبجە خنکاوە و دواتر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی پاڤێڵ علی خالید، دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چوون بۆ نزیک گوندی ئیمامی زامن بۆ مەلەکردن و ڕاوە ماسیی، بەڵام دواتر لە ئاوەکەدا خنکاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی پۆلیس و ئاسایش و دانیشتووانی گوندی ئیمامی زامن دوای گەڕان و پشکنین توانیویانە تەرمی گەنجەکە بدۆزنەوە و لە ئێستادا ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی هەڵەبجە کراوە.
ب.ل