لەکاتی مەلەکردندا، گەنجێک لە ڕووباری سیروان خنکا و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان، بەدوایی تەرمەکەیدا دەگەڕێن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنوری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێک بەناوی شەهاب ئەحمەد، لەدایکبووی ساڵی ۱۹۹٨ ودانیشتووی ناحیەی ڕزگاری لە کاتی مەلە کردندا خنکا.
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەلار، بەڕۆژنیوزی وت، ئاگادارکراینەوە لەسەر ڕووبار سیروان گەنجێک دیار نەماوە و گومان دەکرێت خنکابێت، ئێمەش تیمەکانمان ناردە شوێنی ڕووداوەکە ودەرکەوت گەنجەکە لە ڕووباری سیروان خنکاوە.
وتیشی: گەنجەکە لەگەڵ چەند هاوڕییەکی دیکەی بۆ مەله کردن ڕوویان لە ڕووباری سیروان کردووە، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەدان .
بەپێی ئەو ئامارەی ڕۆژنیوز کۆی کردوەتەوە لەسەرەتایی هاتنی وەرزی هاوین، ئەمە چوارەم حاڵەتی خنکانە لە رووباری سیروان ڕووبدات .
ها-غ