گەنجێک لە سنووری شارۆچکەی کەلار لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیرواندا خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانیی شارۆچکەی کەلار بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجیک لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیروان لەنێوان هەردوو گوندی بەردەسوور و بەرلووت خنکاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجە بەناوی زیرەک خەلیل عەبدوڵایە تەمەنی ٢٠ ساڵە، تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
وتیشی: تیمی ژێرئاوی بنکەکەمان گەیشتووتەنە سەر ڕووبارەکە و بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن.
ب.ل