باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشت و دواتر به‌ره‌وجێگایه‌كی نادیار هه‌ڵهات، پۆلیس’یش ده‌ستی به لێكوڵینه‌وه كردووه.
شه‌وی ڕابردوو، له شارۆچكه‌ی خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، گه‌نجێكی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كۆماری به‌ناوی سه‌نگه‌ر گۆران شكور لەلایەن باوکییەوە كوژرا .
له‌سه‌ر هۆكاری ڕووداوه‌كه، عه‌مید حسێن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه‌ی خورماتوو به‌رۆژنیوزی وت، به پێی وته‌ی دایك و برایه‌كی كوژراوه‌كه، به‌هۆی كێشه‌ی کۆمەڵایەتییەوە بووە و له لایه‌ن باوكیه‌وه به دوو فیشه‌كی ده‌مانچه كوژراوه. .
تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە و پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدووای تۆمەتباردا، لە ئێستاشدا برایەکی کوژراوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
س.ح