پاش گەڕاندنەوە و ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە ئاینییەکان، ئەو خێزانە لە بەغدا کوژران لە گۆڕستانی گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بەخاکسپێردران.
بەیانی ئەمڕۆ ئەو خێزانە کوردەی کە لە گەڕەکی مەسنوری شاری بەغدا کوژران، گەڕێندرانەوە بۆ شاری سلێمانی و پاش نیوەڕۆ لە گۆڕستانی گردی سەیوانی یەک لە تەنیشت یەکەوە بەخاک سپێردران.
ئەو خێزانە کوردە شەوی ١٥ ی مانگ لە شوقەکەی خۆیان لە گەڕەکی مەسنوری لە بەغدای پایتەخت کوژران، کە لە دایک ‘عالیە’ و باوک ‘دارا’ و کچەکەیان ‘شیلان’ پێکهاتبوون، کە دوو هاوسەرەکە فەرمانبەر بوون، کچەکەشیان دەرمانسازبووە.
شەوی ڕابردوو, بکوژەکەیان لە شاری هەولێر دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کەسوکاری ئەو خێزانەش هەر دوێنێ سکاڵایان تۆمارکردبوو.
ش.ف