هەینی, 17 أبر 2020 – 14:37 ڕۆژنیوز ـ گه‌رمیان
شه‌وی ڕابردوو، له شارۆچكه‌ی كفری سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان، پیاوێك به‌ناوی كه‌ریم خه‌ڵه‌ف عه‌باس، له‌دایكبووی ساڵی ١٩٥٠، به‌هۆی ڕووداوێكی دزیی كردنه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی، عه‌لی قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ڕۆژنیوزی داوه، شەوی ڕابردوو دزێک دەچێتە سەر ماڵێک و پاش ئاگاداربوونەوەی خاوەن ماڵەکە، دزەکە هەڵدێت و یەکێک لەئەندامانی ئەو خێزانە کە پیاوێکی بە ته‌مه‌نه، بەهۆی کاریگەری ڕووداوەکە لەسەری جەڵدە لێیدەدات پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، وتیشی: دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیسی کفری له ڕووداوه‌كه، دزەکە دەستگیركراو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ و ٤٠٥ له یاسایی سزادانی عێراقی بەندکراوە.
ک.س