پۆلیسی هەولێر ئاشكرایکرد، ئەو تۆمەتبارەی لەسەر یاریی (پەبجی) هاوڕێكەی خۆی كوشت، دەستگیر كرا.
نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) دەستگیر كرد، بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك بە ناوی (محەمەد ئیسماعیل فەرحان).
هەروەها دەڵێت، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی ناوە بە تاوانەكەیدا کە لەگەڵ كەسی كوژراودا كە هاوڕێی یەكتری بوون، لەسەر یاری و كارتی پەبجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان و دەرەنجام بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٠٥) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا.
ی. ک