کۆیە
لە شارۆچکەی کۆیە، گەنجێكی تەمەن ٢٠ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆیهێنا، بەوتەی پۆلیسی شارۆچکەکە گەنجەکە خواستیبووە بچێتە ئەوروپا.
كەمێك پێش ئێستا لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، گەنجێكی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی “داروین موزەفەر” لە ماڵەکەیاندا لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی هێنا.
لە بارەی ڕووداوەکەوە عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆكاری کۆتاییهێنان بەژیانی ئەو گەنجە، بۆ نەگەیشتنی بە وڵاتانی ئەوروپابووە، چونكە پێشتر داوای لە ماڵەوەیان كردووە، بینێرنە دەرەوە بۆ ئەوروپا، بەڵام بەر لە بەجێگەیاندنی خەونەکەی کۆتایی بە ژیانیهێناوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بە وتەی باوکی ئەو گەنجە “باوكی ئامادەسازی كردووە بۆ ئەوەی بینێرێتە ئەوروپا، بۆئەوەش ویستویەتی زەویی و خانوی بۆ بفرۆشێت”.
ک.س