لە شارۆچکەی سێمێل’ی سەربە پارێزگای دهۆک، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خاڵ و خوشكەزایەک دەبێتە شەڕیان و خاڵەکە خوشکەزاکەی دەکوژرێت.
هەر لەو ئاڵۆزییەدا کە بە وتەی کەسێک لە نزیک ڕووداوەکە بۆ ڕۆژنیوز بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، وێڕای کوشتنی گەنجێک، سێ کەس یدیکەش برینداربوون.
سەرەتا ئاڵۆزییەکە لە نێوان خاڵ و خوشكەزاکەدا بووە، دواتر تەشەنەی سەندووە بۆ دوو بنەماڵە و لە ئەنجامدا ئەو چوار قوربانییەی لێکەوتووەتەوە.
دوای ماوەیەکی زۆر و تەقەکردنێکی زۆر، هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزییەکەیان کۆنترۆڵکرد و بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.
س.ح