سزادراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی خۆی خنکاندووە و ئێسته تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانیە وتەبێژی پۆلیسیش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.
سزادراوێک بە ناوی (ه.م) لە ناوچاکسازی گەورانی سلێمانی خۆی خنکاندووە، سەرکەوت ئەحمەد جگە لە پشتڕاستکردنەوەی هەواڵيکە ئاماژەی بەوەکرد کەیسەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ئەو زانیاری زیاتر لەلا نییە.
بە وتەی ڕاگەیاندنی چاکسازی بۆ میدیاکان، ئەو بەندکراوە بە مادەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی ماوەی ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، خەڵکی شارۆچکەی ڕانیەیە و بەشی زۆری سزاکەی تەواو کردووە و تەنها دوو ساڵی ماوە ئازاد بکرێت.
ڕاگەیاندنی چاکسازی گەوران دەشڵێت: ئەو کەسە ڕۆژی پێشتر شەڕی کردووە و خراوەتە شوێنی جیاوازەوە بۆ لێکۆڵینەوە بەڵام ئەمڕۆ بە فانیلە عەلاگەکەی خۆی خۆی خنکاندووە. بە گوێرەی زانیاریەکان تەرمی ئەو بەندکراوە لە پزیشک یدادی سلێمانی توێکاری بۆکراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە چۆنیەتی ڕووداوەکە و هۆکارەکەی دەستپێکردووە.
ها-غ