کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاندووە، دوو کەس کە یەکێکیان ژنە لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە و کەسێکیش لە کرماشان لە پردێکەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و خۆی کوشتووە.
بەگوێرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس خۆیان کوشتووە، کە یەکێکیان ژنە، ژنەکە ناوی گوڵێ هیدایەتنیایە و کەسەکەی دیکەش ناوی ‘خەسرەوە’.
هاوکات ماڵپەڕە هەواڵییەکان لە کرماشان بڵاویانکردووەتەوە، هەر ئەمڕۆ لە کرماشان هاوڵاتییەک لەسەر پردێکەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و خۆی کوشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هۆکاری خۆکوشتنەکانی گەڕاندووەتەو بۆ بەرزبوونەوی ڕێژەی هەژاریی و زاڵبوونی زهنییەتی پیاوسالاریی و خراپیی گوزەرانی خەڵک.
ب.ل