وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شاری کەرکوک کەسێک دوو خوشکی خۆی کوشت و ھەڵھات.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک کەسێک دوو خوشکی خۆی کوشت و هەڵهات.
عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، لە بارەی ڕوداوەکە بە ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند، لە گەڕەکی ڕەحیم ئاوای شاری کەرکوک، دوو خوشک لە لایەن براکەیان کوژران کە تەمەنیان لە نێوان ١٩ – ٢١ ساڵانە.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەبارەی ھۆکاری ڕوودانی تاوانەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە.
ک.س