لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە.
سامان نادر، بهڕێوهبهری سهنتهری فریاگوزاری تهندروستی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەپشت هۆڵی ئۆسکار لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، تەرمی پیاوێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.
سامان نادر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ناسنامەکەی کەسەکە ئاشکرا نەبوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە بۆ توێکاریی.
هەر ئەمڕۆ لە شارۆچکەی زاخۆ، گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ش. ف