لە سەیدسادق منداڵێکی ساوا، کە پێدەچێت تەمەنی تەنیا دوو ڕۆژ بێت، دۆزرایەوە و تەندروستی جێگیرە.
منداڵەکە کوڕە و شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی حەساری شارۆچکەی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی فڕێدراوە، دوای بینینی پۆلیسی لێ ئاگادارکراوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە شارۆچکەکە، ئێستاش لەژیر چاودێریی پزیشکییدایە.
د. ئاری عەلی، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت بە ڕۆژنیوزی وت، کەس داوای منداڵەکەی نەکردووە و چاوەڕێی بڕیاری دادوەرن لەوبارەیەوە، وتیشی: تەندروستی زۆرباشە و لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
ش.ف