لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی چەمچەماڵ کەسێک کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕووداوەکە ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک لە گەڕەکی ڕاپەرینی شارۆچکەی چەمچەماڵ، ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکان لە ڕووداوەکەدا هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ کوژراوە و دوو هاوڵاتی دیکەش کە تەمەنیان ٥٢ ساڵ و ١٩ ساڵە بەگوللـە برینداربوون.
ڕمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، بەرۆژنیوزی ڕاگەیاند: ڕووداوەکە بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بووە، وتیشی: لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تاکوئێستا هیچ کام لە ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە دەستگیرنەکراون.
ک.س