قوتابیەک لە شاری کەرکوک بەهۆی ئەوەی نینۆکی هەبووە مامۆستاکەی بەدار دەستی دەشکێنێت و کەسوکاری قوتابیەکەش ڕێکاری یاساییان گرتووەتەبەر.
کەسوکاری قوتابیەک ڕایانگەیاند، قوتابیەک لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک بە ناوی (دڵخۆش کامەران) لەبەر ئەوەی نینۆکی هەبووە مامۆستاکەی بە دار لە دوو شوێنەوە دەستی شکاندووە.
بە وتە کەسوکاری ئەو قتابیە کە نوسینێکیان بۆ میدیاکان ناردووە تیادا دەڵێن: کاتێک چون بۆلای مامۆستاکە و پێیان وتووە بۆ وات کردووە، وتویەتی “دەستم خۆشبێت” و سووربووە لەسەر کارەکەی.
ئەوان دەشڵێن ڕێی یاسایان گرتووەتەبەر و سکاڵایان لەسەر ئەو مامۆستایە تۆمار کردووە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەشیان لە کارەکە ئاگادارکردووەتەوە.
ها-غ