١٩ی ئەم مانگە، خەزنە حاجی حسێن دایكی مەزڵوم عەبدی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا و لە كۆبانێ كۆچی دوایی كرد، بەمبۆنەیەوە محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان-حسک، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی فەرماندەی گشتی قەسەدە کرد.
دەقی پرسەنامەکە بەمشێوەیەیە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێز کاک مەزڵوم عەبدی، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو خەزنە حاجی حسێن مان پێگەیشت، لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی خوالێخۆشبووین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارین.
له خوای گه‌وره داواکارین گیانی پاکی خاتوو خەزنە بە به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
لەگەڵ ڕێزمدا
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود
۲٠۲۱/۱/۲٠