هاوڕێ و هونه‌ر
گه‌نجانی شارۆچكه‌ی خورماتوو، ڕایده‌گه‌یه‌نن، دانه‌مه‌زراندنی دەرچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و ململانێی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند و پشتگوێ خستنی شارۆچكه‌كه و نه‌بوونی پرۆژه و کارگە، وایكردووه گه‌نجان بێكاربن و بەناچاری ڕوو لە کافتریاکان بکەن بۆ بەسەربردنی كاته‌كانی خۆیان، ئابووریناسێکیش هۆکارەکانی بێ‌کاری گەنجان و گرفتە ئابوورییەکانی شارۆچکەکە دەخاتەڕوو.
شارۆچكه‌ی خورماتوو، لە ڕووی ئیدارییەوە سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینە، دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كه‌سە و له هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی كورد، عه‌ره‌ب و توركمان پێكدێت، لەگەڵ ئەوەی شارۆچکەکە شوێنێکی ستراتیژیی هەیە و هەرێمی کوردستان بە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەبەستێتەوە و دەوڵەمەندە بە نەوت و کانزا‌کان، بەڵام نەبوونی کارگە و هەلی دامەزراندن لەلایەن حکومەتی هەرێم و ناوەندەوە، گه‌نجانی بێکار هێشتوەتەوە لەوبارەیەوە گەنجانی شارۆچکەکە بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێن.
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د، خوێندكاری زانكۆیە و لەسەرەتای قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە “ده‌رچوویه‌كی زۆری زانكۆ و په‌یمانگاكان هه‌یه بوونه‌ته قوربانی ململانێیه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بێكارییه‌كی زۆر له شارۆچكه‌كه، دانه‌مه‌زراندن یەکێکە لە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی بێكاریی و گه‌نجانی ناچارکردووە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان ڕوو لە کافتریاکان بکەن”.

وتیشی: هۆكارێكی دیكه‌ی بێكاری له شارۆچكه‌که ئه‌وه‌یه، له ساڵانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی بلۆك و چێشتخانه هه‌بوون، گه‌نجێكی زۆری خورماتوو كاری تێدا ده‌كرد به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانە دروستکراوەکانی داراییه‌وه به‌شێكی زۆریان داخران و كرێكاره‌كانیان له‌ماڵه‌وه‌ن و بێكاربوون.
ئەو گەنجە، ئەوەشی خستەڕوو کە خورماتوو ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه، بەڵام حكومه‌ت به‌هۆكاری تایبه‌ت به‌خۆی تا ئێستا كارگه‌ی گه‌وره‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه و كه‌رتی تایبه‌تیش به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منیه‌وه ده‌ستی نه‌بردووه بۆ دانانی كارگه و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، ئه‌گه‌ریش كرابێت وه‌ك پێویست نه‌بووه.
مه‌روان خورشید، گەنجێکی دیکەی شارۆچکەیە و بەمشێوەیە باسی لە گرفتەکانی گەنجان کرد “له خورماتووو هیچ پرۆژه‌یه‌كی كاركردن، یان كارگه‌یه‌ك نیه، كه گه‌نجان بخرێنه سه‌ر كار، بۆیه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بێكاری ڕووبدات و گه‌نجانیش بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان به‌داخه‌وه ڕوویان له كافتریا و چایخانه‌كان كردووه، له سنووری خورماتوو، حكومه‌ت هیچ هه‌لێكی كاری بۆ گه‌نجان نه‌ڕه‌خساندووه”.

ئەو گەنجە ئەوەشی وت: له لایه‌ن فه‌رمانگه خۆجییه‌كانی خورماتووه‌وه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك یان هه‌لێكی كار هه‌بێت، زیاتر به‌گه‌نجانی توركمان و عه‌ره‌ب ده‌درێت تا كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا كورد له شارۆچكه‌كه وه‌ك میوان وایه، هیچ پۆستێكی حكومی به‌ده‌سته‌وه نیه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند پێكه‌وه كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی حكومی بهێننه سنوره‌كه و گه‌نجان بخه‌نه سه‌ركار، تا ڕێژه‌ی بێكاری كه‌م بێته‌وه، به‌داخیشه‌وه، هه‌ردوو حكومه‌ت تا ئێستا كه‌مته‌رخه‌م بوون.
ئومێد ته‌یب، ئابووریناس، له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی بێكاریی گەنجان، پێیوایە ژماره‌یه‌ك هۆكار بۆ دروستبوونی بێكاری هەیە لە خورماتوو، کە بریتین له:

– نه‌بوونى دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی وگرێبه‌ست بۆ خاوه‌ن بڕوانامه‌كان.
– زۆربوونى ئاواره‌ی شاروشارۆچكه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت نه‌بێت گه‌نجانى خورماتوو ببنه خاوه‌نی كار، كه به پاره‌یه‌كی كه‌م كارده‌كه‌ن و چێشتخانه و كارگه‌كان ئه‌وان ده‌به‌ن.
– ئالوده‌بوونی گه‌نجان به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و یارییه جۆراوجۆره‌كان كه شێوازی به‌رنامه‌ی كاری ڕۆژانه‌یان بگۆڕدرێت و نه‌توانن دروشمی ڕۆژ بۆكاركردن و شه‌و بۆ پشوودان جێبه‌جێبكه‌ن.
– نه‌بوونی پرۆژه‌ی حكومه‌ت بۆ گه‌نجان.
ئەو ئابووریناسە كێشه ئابوورییه‌كانی شارۆچکەکانیشی لەم خاڵانەدا کۆکردەوە:
– ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌یه، به پله‌ی یه‌ك كێشه‌ی مووچه‌یه، زۆرینه‌ی كوردی خورماتوو مووچه‌كانیان له هه‌رێمه، حاڵی هه‌رێمیش به‌و شێوه‌یه‌یە كه دوو مانگ جارێك مووچه ده‌دات.
– نه‌بوونی پاره‌ی كاش له لای زۆربه‌ی تاكی خورماتوو، كه وایكردووه كێشه دروست بێت له ژیانی ڕۆژانه‌یان.
– زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند وسه‌رمایه‌داره‌كان، پاره‌كانیان ده‌نێرنه ده‌ره‌وه‌ی خورماتوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یە له خورماتوو بكرێته پرۆژه هه‌موو مانگێك بسوڕێته‌وه له سێكته‌ره جیاجیاكان، ڕێژه‌ی بێكاری كه‌م ده‌كاته‌وه.
– گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له ته‌واوی داموده‌زگا حكومییه‌كان هه‌یه و كه پاره‌ی تاكی كۆمه‌ڵگا ده‌چێته گیرفانی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه و دواتریش له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
ئەگەرچی ئامارێکی ورد لە بارەی بوونی ڕێژەی بێکاریی لە خورماتوو سەرەڕای هەوڵەکان دەسەت نەکەوت، بەڵام گەنجانی شارۆچکەکە جەختدەکەنەوە کە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەی گەنجانی بێکار زۆر زیادیان کردووە.
ک.س