منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک فڕێ دەدرێت و لەناو کارتۆنێکدا بە مردوویی دەدۆزرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەدیدییەکانی شاری کەرکوک، منداڵێکی تازە لە دایکبوو لەناو کارتۆنێکدا دۆزرایەوە.
ڕوونیشیکردەوە، “منداڵەکە بەزیندوویی فڕێدراوە و کاتێک تەرمەکەی دۆزراوتەوە، پێدەچێت چەند کاتژمێرێک بەر لە دۆزینەوەی بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدابێت”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو منداڵە هەردوای لەدایکبوونی فڕێدراوە و تائێستاش کەسوکاری نەدۆزراونەتەوە.
ب.ل