KURDÎ
العربية
ئەرشیف
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

هاوكارییەكەی حكومەت بۆ هەڵەبجەییەکان جیاوازیی تێکەوت

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
04/12/2020 - 8:00:53 am
لەناو کۆمه‌ڵایه‌تى
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ئەو بڕە هاوكارییەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانی کردبوو، جیاوازیی تێکەوت و بە یەکسانی دابەش نەکرا، بەڕێوەبەری چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجەش نایشارێتەوە کە زۆربەی ئەوانەی لەو بڕە هاوکارییە سوودمەندبوون، بارودۆخی داراییان باشە و پێویستیان بەو هاوکارییە نەبووە.

كاتێك چووینە بەردەم بانكی هەڵەبجە، قەرەباڵغییەکی زۆر هەبوو کە بە ئاستەم بۆشایی لەنێوان دوو کەسدا هەبوو، هەزاران ناو بە دیواری بانکەکەوە هەڵواسرابوون، ژنان و پیاوان بەوردی هەركەسە و بۆ ناوی خۆی دەگەڕا و لە خەمی وەرگرتنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حكومەت بوون، هەموویان نیگەرانی بە ڕوخسارییانەوە دیاربوو، خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانیان ڕەنگیدابویەوە لە چاویاندا.

مانگی تەموزی ئەمساڵ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی فۆڕمێكەوە لە تەواوی شارەكاندا ناوی خێزانە كەمدەرامەتەكانی تۆماركرد بۆ وەرگرتنی بڕێک هاوكاریی، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك هاوڵاتی سنوورەکە سودمەندبوون لە وەرگرتنی بڕی ٥٠ كیلۆ برنج و ١٠ دەبە زەیت و بڕی ١٠٠ هەزار دینار.

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی ١٠ هەزار خێزان فۆڕمی هاوكارییان پڕكردەوە لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٥٠٠ كەس سودمەندبوون لە وەرگرتنی بڕی ١٠٠ هەزار دینار، بەڵام بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانیش نیگەرانن لەوەی هاوکارییەکەیان پێ نەگەیشتووەو لەبری ئەوان کەسانێک سودیان لێ وەرگرتووە کە دۆخی داراییان باش بووە.

حەمەئەمین عەبدولكەریم، پاش ئەوەی ناوەكەی نەگەڕابوویەوە بە نیگەرانییەوە قسەی بۆ ڕۆژنیوز کردو وتی، بەشێكی زۆری ئەوانەی ناویان هاتۆوەتەوە، مووچەخۆر و کەسانی دەوڵەمەندن.

حەمەئەمین عةبدولكةريم
حەمەئەمین عةبدولكةريم

خالید مەحمود هاوڵاتیەكی دیكە بوو کە بەهەمانشێوە ناوی بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە تۆمار کردبوو، بەڵام ئەویش ناوی نەگەڕاوەتەوە و باسی لەوە دەکرد، ئەوانەی ناویان هەڵواسراوە، زۆربەیان مووچەیان هەیە و کێشەی داراییان نییە بە بەراورد بە خەڵکانی کەمدەرامەتی ناوچەکە، دووپاتیشیدەکاتەوە کە “واسیتە” و خزم خزمێنە ڕۆڵی هەبووە لە هەڵبژاردنی ناوەکان بۆ وەرگرتنی ئەو هاوکارییە.

خاليد محمود
خاليد محمود

سالار فەتاح، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئەو هاوكارییەی ئێستا دابەش دەكرێت، سەرتاسەرییەو بەپێی ڕێژەی دانیشتوان لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێم دابەشكراوە، پارەكەش بۆ ئەو كەسانەیە کە داهاتی مانگانەیان ناگاتە ٣٠٠ هەزار دینار.

سالار فةتاح
سالار فةتاح

جەختیشیکردەوە، بەشێك لەو كەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە، بارودۆخی داراییان باشەو ئەوان بە پشت بەستن بە وەرگرتنی زانیارییەکان ناوی ئەو کەسانەیان تۆمارکردووە.

بەهۆی قەیرانی دراییەوە ئاستی هەژاری لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ڕێژەی بێکاریش بۆ نزیکەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە.

 

1 داخستن 4
- +

1.

2.

3.

4.

ی. ک

دواتر

پەدەکە لە کوێی قەسرێ و وەرتێ هێزەکانی مۆڵ دەکات؟

پێشتر

بە سوپابوونی ژنی کورد یەکەم نمونەیە لە جیهان

بابەتی پەیوەندیدار

تۆمەتبارەکە

تۆمەتباری کوژراو و بریندارەکانی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

12 كانونی دووه‌م 2021
شوێنی ڕووداوەکە

لە شەڕی دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوو

11 كانونی دووه‌م 2021

لە سەنگەسەر و تەقتەق دوو کەس کوژران

تۆڕێکی هاوکاریی تەندروستیی بێ بەرامبەر بۆ هەژاران ڕاگەیەندرا

دهۆک، لە ٢٤ کاتژمێردا چوار حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن تۆمار کراوە

پۆلیسی گەرمیان ئاماری ٢٠٢٠ی ئاشکرا کرد

پێشتر
بە سوپابوونی ژنی کورد یەکەم نمونەیە لە جیهان

بە سوپابوونی ژنی کورد یەکەم نمونەیە لە جیهان

زۆرترین خوێندراو

مەتین ئادوگیت

مردنی گوماناوی مەتین لە ئاسایشی هەولێر و چەند پرسیارێک!

15 كانونی دووه‌م 2021

پەنابەرێکی باکوری کوردستان بە ناوی مەتین ئادوگیت کە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە هەولێر دەستگیر و بێ سەروشوێن کرابوو، لەلایەن...

شوێنی ڕووداوەکە

وردەکاری هێرشەکەی سەر چێشتخانەکەی هەولێر

15 كانونی دووه‌م 2021

بەهۆی تەقەكردن لە چێشتخانەیەك دوو كەس برینداربوون و زیانی زۆری ماددیش بەر چێشتخانەكە كەوتووە و تاكو ئێستاش كەس دەستگیر نەكراوە....

سییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان

سییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان

15 كانونی دووه‌م 2021

دارستانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەک سییەکانی مرۆڤ هەمووکات هەوای پاک بۆ ژینگە دابیندەکەن، لە هەشت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک...

ڕووسیا لە پەیماننامەی ئاسمانی كراوە كشایەوە

ڕووسیا لە پەیماننامەی ئاسمانی كراوە كشایەوە

15 كانونی دووه‌م 2021

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: وڵاتەكەیان لە پەیماننامەی ئاسمانی كراوە، دەكشێتەوە. سەرەتای پەیماننامەی ئاسمانی كراوە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥ ‌و پیِشنیازێكی...

نمایشە سەربازییەكەی كۆریای باكوور

كۆریای باكوور “بەهێزترین مووشەك”ی نمایش كرد

15 كانونی دووه‌م 2021

كۆریای باكوور جۆرێكی نوێی مووشەكی بالیستیی نمایش كرد كە بە "بەهێزترین مووشەك"ی جیهانی وەسف كردوە. كیم...

ئامەد شاهۆ

ئامەد شاهۆ: دەبێت ڕژێم باجی تاوانەکانی بدات

15 كانونی دووه‌م 2021

دەربارەی ڕەشبگیرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پژاک ڕایگەیاند، ئەو ڕەشبگیرییانە لەلایەن هیچ تاکێکی ئازادیخوازەوە مایەی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke