پۆلیسی سلێمانی، ئاشکرای کرد، کە بکوژی عەقیدە خانەنشینکراوەکە، کوڕی کوژراوەکە خۆی بووە و دەستگیرکراوە.
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی، عقیدێکی خانەنشینکراو بە گولـلە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
ئەمشەو، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بکوژەکە دەستگیركراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتباری ڕووداوەكە كوڕی كوژراوەكەیە و ناوی (ك،ك،یٔ)و لەدایکبوی ١٩٩١-ە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بەھۆی بوونی کێشەی خێزانییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە.
ئەوەش هاتووە: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەست گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەکیدا، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ش.ف