لە بارەی پێنەدانەوەی كەلوپەلە ڕۆژنامەنوسییەكانی ئاژانسی ڕۆژنیوزەوە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵیت: ئاسايش بێ بەڵێن بوو لە پێدانەوەی کەلوپەلە ڕۆژنامەوانیەکانی ڕۆژنیوز و داوا دەکات، ئاسایشی سلێمانی کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز بداتەوە.
دوای ئەوەی لەكاتی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، دوو پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز دەستگیركان و دەست بەسەر كەلوپەلە ڕۆژنامەنوسییەكانیاندا گیرا، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ئاسایشی سلێمانی كەلوپەلە ڕۆژنامەنوسییەكانی نەگەڕاندووەتەوە بۆ ڕۆژنیوز.
لەوبارەیەوە، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان بە ڕۆژنیوزی وت: چارەنوسی کەلوپەلە رۆژنامەنوسییەكان دیارە، ئەم جۆرە فێڵانە لە سەنتەری میترۆ ناکرێت، ١٢ دەزگا لێکۆڵینەوە لە ئامێر و میمۆریەکانتان دەکەن و مۆبایل دەکەنەوە سەیری نامەو وێنە و پەیوەندیەکانی خەڵک دەکەن، بۆ ئەوەی شتێکتان لە سەر بگرن، ئەگینا شتەکنیان لە بەردەستە، ئێستا مفەوزێکی ئاسایش دانیشتوە خەریکی شتەکانە، یانی چی دیار نیە، ئاسایش و پۆلیس دزن؟ لە بەر چاو خەڵک بردویانە، دوای ئەوە بۆ سومعەی ئاسایش جوان نیە، مەفرەزەیەک بردویەتی ئێستا چۆن دەڵێ دیار نیە، کەواتا شتێکی گەورەتر بکەوێتە دەستیان چی لێ دەکەن؟ من ناڵێم ئاسایش دزە، بەڵام ئەمە جوان نیە بۆ خۆیان.
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وتیشی: ئاسایش بەڵێنی پێداین کەلوپەلەکان بدەنەوە، ئێ بێ بەڵێن بوون، دەی فەرموو ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ نەهاتوون بۆ کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئێمە؟ فەرموو ئەوە ڕۆژنیوز دەڵێن کامێراو مۆبایلمان گیراوە، من بانگەواز دەکەم، ئەو کەلو پەلانەیان بۆ بگەڕێننەوە، بۆچیتانە؟ ئیشی چیتان پێیە کامێراتان نیە؟.
س.س