لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا چوار کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە ڕۆژنیوز لە عەلی عەبدوڵا، بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە وەریگرتووە، لە گوندی ئەشکەوت سەقا سەر بە شاردێی دێگەڵە لە شارۆچکەی کۆیە، لەسەر زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا هاتوەتە ئاراوە و لەئەنجامدا باوکێک و دوو کوڕ کوژراون و کەسێکی تریش لەتەرەفەکەی تر کوژراوە و چوار کەسی تریش بریندارن.
عەلی عەبدوڵا، وتی، کە پۆلیس لە ئێستادا کۆنترۆڵی ڕووداوەکەی کردووە و ڕێگای لە زیاتر گەورەبوونی گرتووە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
ش.ف