لە شارەدێی گوڵاڵە کەسێک برایەکی خۆی کوشت، دەوترێت بەهۆی کێشەی “کۆمەڵایەتییەوە بووە”.
ڕووداوەکە دوای نیوەڕۆ بووە لە شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا)ی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە، تەرمی کوژراوەکە دوو فیشەکی پێوەبووە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
عەبدوڵا حسێن وتەبێژی نەخۆشخانەی گشتی گوڵاڵە بە ڕۆژنیوزی وت: بە وتەی کەسوکاری گەنجە کوژراوەکە، کوڕەکەیان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.
س.ح