پێنجشەممە, 23 أبر 2020 – 09:43 ڕۆژنیوز ـ خانەقین
شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی ماعەسکەری شارەدێی گۆڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیاله، گەنجێک بەناوی بارق تەها ئەلسمێدعی تەمەن ۲٥ ساڵ، بە پەت خنکا.
عەبدوڵا حوسێن، وتەبێژی نەخۆشخانەی گشتی گوڵاڵە، بەڕۆژنیوزی وت: گەنجەکە لەماڵی خویاندا، پەتی هەڵواسیوە و خۆی پێ خنکاندووە، بەوتەی کەس وکارەکەی تا ئێستا نازانرێت بە چ هۆکارێک وای لە خۆی کردووە.
بەمەبەستی توێکاریی، تەرمی ئەو گەنجە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی دیالە کراوە.
ش.ف