کەمێک بەر لەئێستا گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی هێنا.
لە شارەدێی کەڵەکچی سەر بە شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک، کەمێک بەر لەئێستا گەنجێک، لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی هێنا.
سەبارەت بە ڕووداوەکە کەسێکی نزیک لە گەنجەکە بە ڕۆژنیوزی وت: “گەنجەکە ناوی عامر شەهاب ئەحمەدە و تەمەنی ١٨ ساڵە و ئەمشەو لە ماڵەکەی خۆیدا بەگوریس خۆی خنکاندووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە”.
وتیشی: لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە بەرەو پزیشکی دادی دهۆک بەڕێکراوە.